Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 03:18

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتیی دەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتیی International Financial Corporation (IFC) کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی کار و چالاکییەکانی دامەزراوەکەیان خستەڕوو کە ئەندامی گرووپی بانکی نێودەوڵەتییە. هەروەها هەوڵەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان لە ئەنجامدانی چاکسازی لە کەرتە جیاوازەکاندا بەرز نرخاند.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان کرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.