ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ك له شه‌قه‌ڵاوه به‌هه‌ڵه 10 ملیۆن دیناری زیاده له بانكێكی ئه‌و شاره وه‌رده‌گرێت و دواتریش ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه سوپاسی ده‌كات.
مامۆستا مزگین محسن یزدین به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ته‌بایی ئێواران ئه‌مڕۆ دووشه‌م له كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی قوتابخانه‌كه‌یدا به‌هه‌ڵه بڕی 10 ملیۆن دیناری زیاده له بانكی سۆرك له شه‌قڵاوه پێ ده‌درێت.
مامۆستا مزگین بۆ ماڵپه‌ڕی (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بوو، منیش وه‌ك هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكی تر چووم بۆ بانكی سۆرك له شه‌قڵاوه تا مووچه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی قوتابخانه‌كه‌م (دواناوه‌ندی ته‌بایی ئێواران) وه‌ربگرم.
ڕاشیگه‌یاند: دوای وه‌رگرتنی بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه تایبه‌ت بوو به قوتابخانه‌كه‌م، هه‌ر له‌نێو بانك پاره‌كانم ژمارد، ده‌ركه‌وت كه فه‌رمانبه‌ری بانكه‌كه هه‌ڵه‌ی كردووه و بڕی 10 ملیۆن دیناری زیاده‌ی پێداوم.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ر له‌نێو بانك به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌م ئاگادار كرده‌وه و هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌م گه‌ڕانده‌وه كه به هه‌ڵه پێیاندابووم، ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌مدا سوپاسیان كردم.
مامۆستا مزگین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌ده‌ی شه‌قڵاوه بانگهێشتی كردووه و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته جوانه‌ی سوپاس و ته‌قدیری پێشكه‌ش كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.