به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی كۆتاهاتنی ئه‌و شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌ی ڕاگه‌یاند كه له شه‌وی ڕابردووه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌ستی پێ كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: لە ئەنجامی کاریگەری ئەو نزمە پەستانەی کە باشووری رۆژئاوای عێراقەوە دروست بوو کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای با و تۆز و خۆڵ کە زۆربەی ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و بەشێکی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوا و پاشان بەرەو ناوچەکانی رۆژهەڵات هەڵکشا.
كه‌شناسی ڕاشیگه‌یاند: پێشبینی دەکەین لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمرۆ دووشه‌م کاریگەری لەسەرئەم ناوچانەش کەم ببێتەوە، تەنها ناوچەکانی گەرمیان نەبێ كه تاکو بەیانی کاریگەری بە لاوازی دەمینێتەوە.
شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌ی چڕ سنووری پارێزگای سلێمانی گرته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌و شاره ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه زیاتر له 70 هاووڵاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه.
جێی باسه به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆڵه چڕه‌ی خۆڵبارینه‌وه، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م پشووی فه‌رمییان ڕاگه‌یاند و بڕیاریاندا به دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن.
هه‌روه‌ها له هه‌ریه‌ك له پارێزگاکانی بەغدا، دیوانییه، دیاله، كه‌ركوك، واست و بابل دەوامی فەرمانبەرانی له ته‌واوی داموده‌زگاكان ڕاگیرا و کرایە پشووی فه‌رمی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.