ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد كه به كردار ده‌ستیان به‌و ئاماده‌كارییانه كرد كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت فه‌رمانی دروستكردنی 20 هه‌زار یه‌كه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێچی و كه‌مده‌رامه‌تان كردبوو.
ده‌سته‌كه ڕایگه‌یاند: بە سەرپەرشتی د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی ناو دەستە و بەڕێوەبەرانی گشتی وەبەرهێنان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، ئه‌مڕۆ دووشه‌م کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەڕێوەچوو.
ڕاشیگه‌یاند: لە میانەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان تیشکی خستە سەر بڕیارەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون کە بۆ کەمدەرامەت و کرێنشینان تەرخاندەکرێ.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تەئکیدی لەسەر خێرا لە جێبەجکردنی یه‌كه‌كان كرده‌وه، هەروەها بۆچوونی ئامادەبووانی لەبارەی دیاریکردنی پارەی پێشەکی و نرخی شووقە و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان وەرگرت.
له یه‌كه‌كاندا بڕیارە ئەولەوییەت بدرێتە ئەو کەسانەی كه هەژار و کەمدەرامەتن و توانای داببینکردنی کرێی خانوویان نییە، لە هەمانکاتدا لە هیچ پڕۆژەیەکی حکوومەت سوودمەند نەبوونە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.