پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شدارى له پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ خهليفه بن زايد ئال نههيان سه‌رۆكى كۆچكردووى ئيمارات، گه‌يشته ئه‌بوزه‌بى و له‌لايه‌ن خاوه‌نشكۆ شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان سه‌رۆكى ئيماراته‌وه پێشوازى لێ كرا.
نێچيرڤان بارزانى پرسه و سه‌ره‌خۆشيى خۆيان و گه‌لى كوردستانى به خاوه‌نشكۆ شێخ محمه‌د بن زايد ئال نههيان خانه‌واده‌ى ئال نههيان و حكوومه‌ت و گه‌لى ئيمارات گه‌ياند و هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى بۆ هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه خاوه‌نشكۆ شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان سه‌رۆكى ئيمارات سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يان و سهركردايهتيى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌شدارى و هاوبه‌شيى نێچيرڤان بارزانى و شاندى ياوه‌رى له پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى و ستايشى خۆيان و وڵاته‌كه‌ى بۆ دۆستايه‌تى و هاوسۆزيى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيمارات دووپات كرده‌وه.
شاندى ياوه‌رى نێچيرڤان بارزانى له قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.