له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی (رۆژه‌ڤی كوردستان) سه‌باره‌ت به پرۆسەی سیاسی عێراق و ئاستەنگەکان، عیرفان عزیز شرۆڤه‌كاری سیاسی و مامۆستای زانكۆ ڕایگه‌یاند، كورد له عێراقدا مافه ده‌ستوورییه‌كانی پێشێلكراوه.
سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان سه‌رۆك بارزانی ده‌رچه‌یه‌كیان بۆ بدۆزێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ڕه‌وشی عێراق
عیرفان عه‌زیز ڕایگه‌یاند: عێراق ئێستا به دۆخێكی زۆر ئالۆز و ناله‌بار تێپه‌ڕ ده‌بێت، بۆیه هه‌ركه‌سێك عێراقی بوێت پێویسته پشتیوانی له هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتیمانی بكات كه به‌هه‌موو توانایه‌كی هه‌وڵ ده‌دات وڵاته‌كه له‌م دۆخه ئالۆزدا ڕزگار بكات و به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ببات.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌رۆك بارزانی له عێراقی نوێ‌دا ڕۆڵی زۆر گه‌وره‌ی بینیوه، به تایبه‌تی له دووباره بنیادنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه و دارشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێ‌دا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ده‌ستووری عێراق بۆ ئه‌وه داڕێژرایه‌وه كه دیموكراسی بچه‌سپێت، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوو ڕووی دا ئه‌وه نه‌بوو، كورد تا ئێستاش به‌و ڕێژه‌یه‌ی كه بوونی هه‌یه مافه ده‌ستوورییه‌كانی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه.
له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدڕالی عێراق، ئه‌و شرۆڤه‌كار و مامۆستایه‌ی زانكۆ گوتی: دادگای فیدراڵی له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌وه دروست نه‌بووه كێشه بۆ پێكهاته‌كان دروست بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان پێكهێنراوه، سه‌باره‌ت به بڕیاره نادروسته‌كانی ئه‌م دواییه‌شی تێبینی و نیشانه‌ی پرسیاری زۆر له‌سه‌ر ئه‌م دادگایه دروست كردووه.
عیرفان عه‌زیز هه‌روه‌ها گوتی: كورد له دوای 2003 پشتیوان و هه‌ماهه‌نگ بوون بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی عێراق، كه‌چی له به‌رامبه‌ردا لایه‌نه ساسی و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌تایبه‌تیش دوای 2013 ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان گۆڕیوه.
گوتیشی: ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه نیشتمانییه‌ی كه ئێستا له لایه‌نه براوه‌كانی په‌رله‌مان دروستكراوه، پێویسته له‌لایه‌ن هه‌موولایه‌كه‌وه پشتیوانی لێ بكرێت نه‌ك دژایه‌تییان بكرێت.
نه‌شی شارده‌وه كه ئێستا به ئاشكرا هه‌ست به‌وه ده‌كرێ كه كورد له به‌غدا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شبوون، به‌ڵام هیوای خواست كورد یه‌ك به‌ره بووایه تا به‌هێزه‌وه ده‌ركه‌وتنایه.
سه‌باره‌ت به دوایین هه‌وڵی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در كه ڕایگه‌یاندووه بۆ ماوه‌ی مانگێك ده‌بنه ئۆپزیسیۆن، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه موقته‌دا سه‌در هه‌وڵیداوه كات درێژ بكاته‌وه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو.
له كۆتاییدا عیرفان عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان سه‌رۆك بارزانی ده‌رچه‌یه‌كیان بۆ بدۆزێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ڕه‌وشی عێراق .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.