پارێزگه‌ی به‌سڕه به فه‌رمی سبه‌ی سێشه‌می كرده پشوو له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌ی كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له پارێزگهكهیان دروست ده‌بێت.
ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سڕا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی شه‌پۆڵی خۆڵبارین و خراپی كه‌شوهه‌وا، سبه‌ی سێشه‌م له سه‌رجه‌م داموده‌زگه و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت پشووی فه‌رمییه.
جێی باسه سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئه‌و شه‌پۆڵه چڕه خۆڵبارینه‌ی كه عێراقی گرتۆته‌وه، گه‌یشته پارێزگه‌ی به‌سڕا و پێشبینیش ده‌كرێ تا سبه‌ی سێشه‌م به‌رده‌وامی هه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.