به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕاگه‌یاند كه پاتری ئۆتۆمبێلیان ده‌دزی.
مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال له ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: دوای تۆماركردنی سکاڵا له‌لایه‌ن هاووڵاتییەک به‌وه‌ی کە چەند جارێكه لە گەڕەک و کۆڵانەکانی شارۆچكه‌ی کەلار پاتری ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگری هاووڵاتییان لێ دەکرێتەوە و دەدزرێت.
ڕاشیگه‌یاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوون، توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له كاتی ده‌ستگیركردنی تاوانباره‌كانیشدا هه‌روه‌ها دەست بەسەر ئه‌و پاترییانه‌ش گیراوه كه دزیبوویان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تاوانباره‌كان دانیان به سه‌رجه‌م تاوانه‌كانیان ناوه و ئێستاش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 بەندکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.