Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:22

264 سەربازی گەمارۆدراوی ئۆكڕاینا لە كارگەی ئازۆڤستال گواسترانەوە

کوردستان TV
100%

ئۆكراینا: 264 سەربازی گەمارۆدراو لەلایەن رووسیاوە بە رێككەوتنی گۆڕینەوە گواسترانەوە

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئۆكراینا، گواستنەوەی 264 سەرباز لەنێویاندا 53 برینداری سەخت لە كارگەی ئازۆڤستال لە ماریوپۆل كە لەلایەن رووسیاوە گەمارۆدراوە راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئۆكرایناوە بڵاوكراوەتەوە، باس لەوە كراوە یەكەی سەربازیی لە ماریوپۆل ئەركی جەنگیی دیاریكراوی خۆی تەواو كرد، لەبەرئەوە فەرماندەیی باڵای سەربازیی، فەرمانی بە فەرماندەكانی ئەو سەربازانە كرد كە لە كارگەی ئازۆڤستال-ن، ژیانی ئەو سەربازانە رزگار بكەن.
 لە راگەیەندراوەكەدا، باس لەوە كراوە كە ئۆپەراسیۆن بۆ رزگاركردنی ئەو سەربازانەی لە گۆڕەپانی كارگەكە كە لەلایەن سەربازانی رووسیاوە گەمارۆدراون درێژەی هەیە و هاتووە :گواستنەوەی 53 سەربازی بریندار دەستی پێ كرد و بران بۆ نەخۆشخانەی شاری نۆڤۆوازۆڤسك، 211 سەربازەكەی دیكە لە پرۆسەیەكی گۆڕینەوەدا گواسترانەوە بۆ ئۆلینیڤكا بەمەبەستی ناردنیان بۆ ناوچەی ژێر دەسەڵاتی سوپای ئۆكراینا.
لە راگەیەندراوەكەدا، هەروەها ئەوەیش خراوەتەڕوو كە كارەكان درێژەیان هەیە بۆ رزگاركردنی ئەو سەربازانەی دیكە كە لە كارگەی ئازۆڤستال ماونەتەوە.
سەرۆكی ئۆكراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی پەیامێكی ڤیدیۆیی ئاراستەی گەلەكەی كرد و باسی لە رزگاركردنی سەربازانی ئازۆڤستال كرد.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی ئاماژەی بەوە كرد كە دووبارە رۆژێكی سەخت تێپەڕی بۆ پاراستنی وڵات و خەڵكەكەی، ئومێدەوارن بتوانین لە سایەی سوپای ئۆكراینا، هەواڵگریی، شاندی دانوستان، نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی ژیانی سەربازانی ئازۆڤستال رزگار بكەین.
سەرۆكی ئۆكراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی باسی لەوەیش كرد كە گەڕانەوەی سەربازانی ئۆكراینا بۆ ماڵەكانیان پێویستی بە هەوڵ و كات هەیە و گوتی: دەمەوێت جەخت لەسەر ئەوە بكەمەوە كە ئۆكراینا پێویستی بە قارەمانانی زیندووی ئۆكراینی هەیە. ئەوە كاری لە پێشینەی ئێمەیە. پێموایە ئەو قسانە لۆجیكین و هەمووان لێی تێدەگەن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.