Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 01:18

بەهۆی خۆڵبارین 130 هاووڵاتی سەردانی بەشی فریاكەوتنەكانی سلێمانی یان كردووە

کوردستان TV
100%


بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە كە بەهۆی كاریگەری خۆڵبارین لە(24) كاتژمێری ڕابردوو (130) هاووڵاتی سەردانی بەشی فریاكەوتنەكانیان كردووە .
تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە  كە بەهۆی كاریگەری ئەوخۆڵبارینەی لەدوێنێ بەیانییەوە ڕووی لە پارێزگای سلێمانی كــــردوە لە (24) كاتژمێری ڕابردوو (130) هاووڵاتی سەردانی بەشی فریاكەوتنی هەردوو نەخۆشخانەی (شار و د.جمال احمد ڕەشید تایبەت بەمنداڵان ) یان كردووە .
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی  ئاماژەی بەمەشداوە كە بەهۆی هەستیاری بەخۆڵ بارین و كاریگەرییەكانی بەشێكی زۆری هاووڵاتیان چارەسەری پێویستی پزیشكیان  بۆ كراوە وڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە .
لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاوی كردەوە، كە ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون، بۆ چوار هەزار كەس بەرزبووەتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.