Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 01:19

گوژمەیەك بۆ دابینكردنی پێداویستی بیر و پڕۆژەكانی ئاوی زاخۆ خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ دابینكردنی پێدوایستی وەك پەمپ و غەتاس بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە.
گوژمەكە بە گوێرەی پلانی 2022 لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ بە مەبەستی دابینكردنی پەمپ و ماتۆری غەتاس بۆ بیر و پرۆژەی ئاو و لەگەڵ دابینكردنی پەمپی ئاو و كەلوپەل بۆ پرۆژەی ئاوی زاخۆ كە ئەم گوژمەیە لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەكە خەرج دەكرێت.
ئەو گوژمەیە كاریگەری لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنانی و دابەشكردنی ئاو بۆ هاووڵاتییانی زاخۆ دەبێت، بە تایبەتی كە ئێستا لەم وەرزەدا كە هاووڵاتییانی زیاتر پێویستییان بە ئاوی خاوێن دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.