Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 01:14

تیرۆریستێكی داعش لەبەغدا دەستگیركرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیركردنی تیرۆریستێكی داعشی لە پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا لە ناوچەی سەیدییە باشووری بەغدا، تیرۆریستێكی داعشیان دەستگیركردووە.
راشیگەیاندووە، تیرۆریستە دەستگیركراوەكە كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراوبوو لە بەناو كەتیبەی مستەفا لە ویلایەتی باشوور سەربە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش چەكداربووە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە تیرۆریستە دەستگیركراوەكە، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.