Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 01:16

نزیكەی 440 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی 18پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە دەوروبەری هەولێر خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%

بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و خزمەتكردنی هاووڵاتییان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 440 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی 18 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارۆچكەكانی دەوروبەری هەولێر.
ئەو گوژمەیە بە گوێرەی پلانی ساڵی 2022 و لەسەر ڕێژەی 15٪ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی بەحركە، بنەسڵاوە، دارەتوو، قوشتەپە، بەستۆڕە، ڕزگاری، شاوێس، خەبات، شەمامك، كەورگۆسك، كەسنەزان، تەقتەق، مەلائۆمەر، پیرزین، ڕەواندز، پیرمام، شەقڵاوە، بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان خەرج دەكرێت.
پرۆژەكان هەمەجۆرن و بوارەكانی كێربستۆن و دروستكردن و تەواوكردنی شەقام و كۆنكرێتكردنی كۆڵان و قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و چەند بابەتێكی دیكە دەگرێتەوە، بەهۆی ئەو پرۆژانەوە ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە سنووری ئەو شارۆچكانە بەرزتر دەبێتەوە.
 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.