Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:21

ئەمریكا چەكێكی تاقیكردەوە كە خێراییەكەی دەگاتە پێنج هێندەی خێرایی دەنگ

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی هێزەكانی ئاسمانیی ئەمریكا، تاقیكردنەوەی چەكێكی سەروودەنگ (Hypersonic speed) كە خێراییەكەی دەگاتە پێنج هێندەی خێرایی دەنگ راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن هێزەكانی ئاسمانیی ئەمریكاوە بڵاوكراوەتەوە، هاتووە :فڕۆكەی Stratofortress جۆری B-52H سەربە هێزی ئاسمانیی ئەمریكا لە 14ی ئایاردا لە ئاسمانەوە بە سەركەوتوویی چەكی وەڵامدانەوەی خێرا AGM-183A (ARRW)ی لە كەناراوەكانی باشووری كالیفۆرنیا ئاراستە كرد.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە چەكەكە راستەوخۆ لە دوای جیابوونەوەی لە فڕۆكەكە كەوتووەتە كار و خێراییەكەی گەیشتووەتە خێرایی چاوەڕوان كراو كە پێنج هێندە خێرایی دەنگە و تاقیكردنەوەكە سەركەوتنێكی گەورەیە.
چەكەكە لەلایەن كۆمپانیای لۆكهید مارتن "Lockheed Martin"ەوە پەرەی پێ دراوە و بەخێرایی سەرووی ئاسایی ئامانجەكانی دەپێكێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.