Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 01:13

حكوومەت بۆ ڕێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت هاوكاری بازرگانان دەكات

لە ماوەی 80 ڕۆژدا هەر كۆمپانیایەك ئاژەڵ لە دەرەوە هاوردە بكات ڕسوماتی باجی لەسەر لادەبەن
کوردستان TV
100%

نەوزاد كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: ماوەیەكە نرخی گۆشت لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرەو هەڵكشانە و لەهەندێ شوێن زۆر بەرزە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پلانی هەیە بۆ ڕێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت، بڕیاریداوە هاوكاری بازرگانان بكات بۆ هاوردەكردنی ئاژەڵ لە وڵاتانی جیهان بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر بازاڕ هەبێت و زۆرتر لە خواست گۆشت بخرێتەوە بازاڕەوە.
هەروەها بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی گوتی: حكوومەت باج و ڕسومات لەو بازرگان و كۆمپانیانەی ئاژەڵ هاوردە دەكەن وەرناگرێت، ئەوەش لەپێناو كۆنتڕۆڵكردنی نرخی گۆشتە لە بازاڕ و دابەزینی بۆ ئاستی پێشوو.
نەوزاد كامیل  گوتیشی:بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور لەسەر ئاستی جیهانە و پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە نییە، بەڵام وەك هاوكاریەك ئێمە لە ماوەی 80 ڕۆژدا هەر كۆمپانیایەك ئاژەڵ لە دەرەوە هاوردە بكات ڕسوماتی باجی لەسەر لادەبەین و هاوكار دەبین بۆ هێنانی ئەو ئاژەڵانەی بۆ سەربڕین هاوردە دەكرێن
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.