Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 01:13

ئەنجومەنی دادوەری: هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای دەستووری عێراق مامەڵەی لەگەڵ پڕۆسەی نەوت دا  كردووە 

ماددەكانی یاسای نەوت و گاز ژمارە 22ی ساڵی 2007، كە لە پەرلەمانی كوردستانەوە دەرچووە‌، لەگەڵ ماددەكانی دەستووری عێراق ناكۆك نییە
کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: هەڵسوكەوتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و پرۆسەی نەوتی لەگەڵ دەستوری ساڵی 2005عێراقی دەگونجێت و حوكمەكانی یاسای ژمارە (22)ی ساڵی (2007) كە لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەرچووە لەدژی حوكمەكانی دەستوری عێراقی نین. 
روونكردنەوەیەك لە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان-عێراق
هەڵسوكەوتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و پرۆسەی نەوتی لەگەڵ دەستوری ساڵی 2005عێراقی دەگونجێت و حوكمەكانی یاسای ژمارە (22)ی ساڵی (2007) كە لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەرچووە لەدژی حوكمەكانی دەستوری عێراقی نین و پێویستە كار بە حوكمەكانی بكرێت لەكاتێكدا دۆسیەی نەوت و غاز لە چوارچێوەی دەسەڵاتە حەسریەكانی دەسەڵاتی فیدراڵیدا نین كە لە مادەی (110) دەستوردا هاتووە.
بە بەرچاوگرتنی ئەوەی لە مادە (112)ی دەستوری عێراقیدا هاتووە كە (حكومەتی فیدرالی ئیدارەی نەوت و غازی دەرهاتوو لە كێڵگەكانی ئێستا دەكات لەگەڵ حكومەتی هەرێمەكان و پارێزگاكانی بەرهەمهێنەر بە شێوەیەك داهاتەكانی بە شێوازێكی یەكسان كە گونجاو بێت لەگەڵ رێژەی دانیشتووان لە هەموو عێراق دابەش دەكرێت، لەگەڵ دەستنیشانكردنی بەشێك بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بۆ ئەو هەرێمانەی كە زەرەرمەند بوونە و بە شێوەیەكی نادادپەروەرانە لەلایەن رژێمی پێشوو لێی بێ بەش بوونە و زەرەرمەند بوونە بە شێوەیەك گەرەنتی گەشەكردنی هاوسەنگیان بدرێت بۆ ناوچە جیاوازەكانی وڵات و ئەمەش بە یاسا رێك دەخرێت)، بۆیە بەم پێیە ئەو بیرە نەوتیانەی دوای ساڵی 2005 لە هەرێمی كوردستان دۆزراونەتەوە دەكەونە چوارچێوەی دەسەڵاتەكانی حەسری هەرێمی كوردستان و ئەو دەقەش باسی بیرە نەوتیەكانی ئێستای كردووە، واتا ئەوانەی پێش ساڵی 2005 هەبوونە و لەبەر ئەوەی كە بیرە نەوتیەكانی هەرێم دوای ساڵی 2005 دۆزراونەتەوە بۆیە دەكەونە چوارچێوەی دەسەڵاتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، و بە پشت بەستن بەمەش دەقەكانی یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2007ی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان رێكە لەگەڵ حوكمەكانی دەستوری عێراقی و بە پێچەوانەی نییە.

دادوەر عبدالجبارعزیز حسن
سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان-عێراق
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.