Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 01:19

لە هەولێر شەپۆلی خۆڵبارین بەردەوامە

لە شەوی رابردووەوە زیاتر لە 10 هاووڵاتیی بەهۆی كاریگەری خۆڵبارینەكەوە سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوایان كردووە
کوردستان TV
100%

لە شەوی دووشەممەوە شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین رووی لە عێراق و هەرێمی كوردستان كردووە و بەم هۆیەوە سەدان كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە و لە چەند شارێكیش دەوامی قوتابخانەكان راگیران، هاوكات دوێنێ گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەهۆی كاریگەریی خۆڵبارینەوە بەشێوەیەكی كاتی راگیران.
لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا یەكێكە لەو نەخۆشخانانەی كە پێشوازی لەو هاووڵاتییانە كردووە كە بەهۆی كاریگەری خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە.
دكتۆر كاروان یاسین، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا لەمبارەیەوە گوتی: لەكاتی خۆڵباریندا، ئەو كەسانەی زیاتر هەستیارییان هەیە یان رەبۆ و تەنگەنەفەسییان هەیە، سەردانی نەخۆشخانەكان دەكەن و چارەسەری پێویست وەردەگرن.
دكتۆر كاروان یاسین لەبارەی ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی كە لە شەوی رابردووەوە روویان لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا كردووە گوتی: لە شەوی رابردووەوە زیاتر لە 10 هاووڵاتیی بەهۆی كاریگەری خۆڵبارینەكەوە سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوایان كردووە زیاتر چوونەتە بەشی راوێژكاری، هەموویان دوای وەرگرتنی چارەسەریی پێویست، نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.
 دكتۆر كاروان یاسین لەبارەی رێكارەكانی خۆپارێزییەوە گوتی: بۆ خۆپارێزی لە كاتی خۆڵباریندا، باشترین رێگا ئەوەیە كە ئەگەر زۆر پێویست نەبوو لە ماڵەوە بمێنینەوە، ئەگەریش چووینە دەرەوە ماسك ببەستین، هەروەها ئەوانەیشی هەستیاریی و رەبۆیان هەیە، چارەسەرەكانی خۆیان بەتەواوی وەربگرن.
لەلایەكی دیكەوە بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینی كردووە كە لەكاتی ئێوارەدا شەپۆلی خۆڵبارینەكەی شاری هەولێر بەرەو لاوازی دەچێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.