سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی حزبوڵڵا كە كایەی ئاسمانیی ئەو وڵاتە بەزاندبوو خستووەتە خوارەوە.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوە كردووە كە یەكەكانی كۆنترۆڵی ئاسمانیی ئیسرائیل فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی حزبوڵڵایان بەدی كردووە كە لە لوبنانەوە هاتووەتە نێو كایەی ئاسمانیی وڵاتەكەیان و لەلایەن هێزەكانی سوپاوە خراوەتە خوارەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا، زانیاری نەخراوەتەڕوو سەبارەت بە جۆری فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكە، قەبارە و چەكدار بووە یان نا.
سوپای ئیسرائیل خستنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی حزبوڵڵای راگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.