ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، دوو تیرۆریستی داعش بەتاوانی ئەنجامدانی پەلامارێكی تیرۆریستیی لە شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا، سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەركراوە.
ئەنجوومەنەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە دادگای تاوانەكانی نەینەوا، سزای لەسێدارەدانی بۆ دوو تیرۆریستیی داعش بەتاوانی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە گەڕەكی تەئمیم بەشی چەپی شاری مووسڵ كە بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی كوژران و برینداربوون، دەركردووە.
لە راگەیەنداوەكەدا ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماژەی بە رێكەوتی پەلامارە تیرۆریستییەكە نەداوە و ئەوەی خستووەتەڕوو كە سزاكە پشت بەستن بە ماددەی چواری تیرۆر، دەركراوە.
سزای لەسێدارەدان بۆ دوو تیرۆریستی داعش دەركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.