وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی دایه‌وه كه گوایه چه‌ند جۆرێك زه‌یت له بازاڕه‌كان هه‌یه ده‌بێته هۆی تووشبوون به جه‌ڵته‌ی مرۆڤ.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: دواى ئەوەى لە مانگى رابردوو هەواڵێک لە دەزگاکانى ڕاگەیاندن بڵاوکرایەوە بەتایبەت سۆشیال میدیا گوایە توێژینەوەیەک لە کۆلیژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکانى زانکۆی سەڵاحەدین ئەنجامدراوە بۆ چەند جۆرێکى زەیت کە لە بازاڕەکاندا هەیە گوایە (5) جۆر لەو زەیتانە شیاونین بۆ خواردن و لە مۆم و کریستاڵ و پاشماوەى نەوت دروستکراون و دەبنە هۆى جەڵتە.
ڕاشیگه‌یاند: هەر ئەو کات وەزارەتمان بەمەبەستى بەدواداچوون بە نووسراو داواى لە زانکۆی سەڵاحەدین و کۆلیژى ناوبراو کرد کە ئەو توێژینەوەمان بۆ ڕەوانە بکەن بۆ دراسەتکردنى بابەتەکە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: زانکۆى ناوبراو بە نووسراو ڕاپۆرتێکى (پ.ی.د. ڕابەر فه‌تاح صالح) مامۆستاى کۆلیژى ناوبراوى بۆ رەوانە کردین کە گوایە ئەنجامدەرى توێژینەوەکەیە و تێیدا هاتووە كه بابەتەکە پەیوەندى بە پۆستێکى دوو ساڵ پێش ئێستاوە هەبووە کە باسى گرینگى ئەنجامدانى توێژینەوە دەکا و داواکراوە گرینگى بە بەرهەمە خۆماڵییەکان بدرێ.
وه‌زاره‌تی بازرگانی بڵاویشی كرده‌وه: لێره‌دا ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ توێژینەوەیەک لەمبارەیەوە ئەنجام نەدراوە و بوونى نییە و هیچ لێدوانێکیش لەمبارەیەوە نەدراوە.
داواشی لە دەزگاکانى ڕاگەیاندن كرد کە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە هەواڵ و بابەتانە بکەن و پاش دڵنیابوونەوە ئینجا بڵاو بکرێتەوە، هاووڵاتییانیشی ئاگادار كرده‌وه كه لیژنەکانى چاودێرى بازرگانى سەر بە وەزارەته‌كه‌یان بەردەوام لە بەدواداچووندان و هیچ حاڵەتێکى لەم جۆرە لە ئارادا نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.