ئەمڕۆ سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لوکاس گەسەر باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسرا کرا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی سویسرای کرد بۆ هەوڵ و کارەکانی لەپێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.