Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 23:27

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا دەكات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ بارزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ ماڵئاوایی پێشوازی له‌ ماتیو توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق کرد که‌ ئه‌رکی له‌ عێراق کۆتایی دێت.

له‌ دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی باڵیۆزی ئەمەریكای لە عێراق كرد بۆ هه‌وڵ و یارمەتیدانی لە برەودان بە پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمەریكا و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی تازەیدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە ماتیو تولەر سوپاسی نێچیرڤان بارزانی و دامودەزگا و لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئەو هاریكاری و هەماهەنگییەی لە ماوەی ئەركەكەیدا لە عێراق لەگەڵ خۆیان و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا هەیانبووە و هیوای خواست ئەو هاوكاری و هەماهەنگییە بەردەوام بێت.

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا هەردوولا پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیان لەگەڵ ئەمەریكا و برەودان بە بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش و هاندانی سەرمایەی ئەمەریكی بۆ وەبەرهێنان لە عێراق و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ كرد و تیشكیان خستە سەر بارودۆخی عێراق و کێشه‌ و ته‌حه‌دییه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی و هه‌وڵه‌کانی تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌که‌.

دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان، پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان، بەردەوامیی هەڕەشەی داعش لە ناوچەكە و هاندانی چالاكیی ئابووری لە هەرێمی كوردستان، چەند تەورێكی دیكەی دیدارەكە بوون.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.