به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه سبه‌ی چوارشه‌میش شه‌پۆڵی خۆڵبارین له به‌شێك له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بوونی ده‌بێت، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كه‌ی سووك ده‌بێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی چوارشه‌می پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك تۆز و خۆڵ بوونی ده‌بێت، به‌ڵام تۆزێكی سووك ده‌بێت به‌تایبه‌تیش له كاته‌كانی شه‌ودا.
سه‌باره‌ت به پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ش، جه‌ختی كرده‌وه كه ئاسمانی هه‌ردوو پارێزگاكه ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت.
پله‌ی گه‌رمی پێشبینیكراویش له‌نێوان 15 بۆ 37 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.