وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ئه‌مڕۆ سێشه‌م مه‌زاری پیرێ خۆشئاڤای ئێزیدییانی به‌سه‌ر كرده‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆ كرابوو.
پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هاوشانی چه‌ند کەسایەتییەكی ئایینییەکانی ئیسلام و مەسیحی و ئێزیدی، ئه‌مڕۆ سێشەم دوای نۆژەنکردنەوەی لەسەر ئەرکی حکوومەتی کوردستان، مەزاری پیرێ خۆشئاڤای لە شارۆچكه‌ی شێخانی به‌سه‌ركرده‌وه.
نۆژەنکردنەوەکە بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ئێزیدیان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به ئەنجام گەیه‌نرا.
وەزیری ئەوقاف له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا ڕایگەیاند: لەبەرامبەر قوربانیدان و ئەو نەھامەتییەی لەلایەن تیرۆرستانەوە بەسەر ئێزدیان ھێنراوه، حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان درێخی ناکات و لە چوارچێوەی پلانێكی گونجاو‌دا لە خزمەتکردنی خوشک و برایانی ئێزیدی و سەرجەم پێکھاتەکان ده‌بێت.
پشتیوان سادق جه‌ختیشی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێم له داھاتوودا پرۆژەی تر و پێویست لە خزمەتی هاووڵاتییان و سه‌رجه‌م پێكهاته و ئاینه‌كان جێبەجێ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.