بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕایگەیاند، له ته‌رمی كچێكی 14 ساڵان ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه كه ده‌ركه‌وتووه خنكێنراوه.
ڕائید کاروان بەڕێوەبەری پۆلیسی پینجوێن ڕاگەیاند: شەوی رابردوو کاتژمێر 9:30 ئاگادارکراینەوە لە بوونی ڕووداوێکی گیانله‌ده‌ستدان.
ڕاشیگه‌یاند: دوای گەیشتنمان بە شوێنی ڕووداوه‌كه دەرکەوت کەوا کچێکه بە ناوی (هەستیا فارووق) كه به ڕووداوێكی دڵته‌زێن ئه‌ویش خنكانه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
ڕاشیگه‌یاند: كچه‌كه لەدایکبووی ساڵی 2008 و پیشەی قوتابییه و دانیشتووی سەیدسادقە، بۆ مەبەستی کارکردن ڕووی لە پێنجوێن کردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە ئێستادا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکەوە بەردەوامە، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه كه كچه‌كه خنکێنراوە یاخود خۆی خنکاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.