ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له گوندێكی سنووری شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش، شه‌ڕ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروست بووه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك له‌نێوان هه‌دوولا بریندار بوون.
سه‌نگه‌ر گۆران په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له گوندی گرده‌پان سه‌ر به شاره‌دێی داره‌توو له سنووری شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش شه‌ڕ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروست بووه.
ڕاشیگه‌یاند: له شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه‌دا 4 كه‌س بریندار بوونه.
هه‌ر له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌رده‌ڕه‌ش تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر كێشه و ئاریشه‌ی زه‌وی و زار بووه.
گوتیشی: له شه‌ڕه‌كه‌دا چه‌ك و چه‌قۆ به‌كارهاتووه و به‌داخه‌وه به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س بریندار بوونه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و دۆخه‌كه تاڕاده‌یه‌ك ئارامكراوه‌ته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه تا ئێستا 3 كه‌س ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ها برینداره‌كانیش گه‌یه‌نراونه‌ته بنكه‌ی ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.