ئه‌مڕۆ سێشه‌م ته‌رمی ئه‌و مێردمنداڵه ته‌مه‌ن 18 ساڵه دۆزرایه‌وه كه چوار ڕۆژ به‌ر له ئێستا له‌نێو ڕووباری زێی گه‌وره خنكابوو.
سالار نامیق په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: دانیال محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 18 ساڵ ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی ده‌چنه شارۆچكه‌ی خه‌بات و به مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن ڕوو له زێی گه‌وره ده‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: له‌كاتی مه‌له‌كردندا دانیال ژێر ئاو ده‌كه‌وێت و ده‌خنكێت و بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی ون ده‌بێت، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م دوای گه‌ڕانێكی زۆر ته‌رمه‌كه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه، نه‌قیب ئامانج شێخانی ئه‌فسه‌ری به‌رگریی شارستانی خه‌بات بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 5 ڕۆژی ڕابردوودا به‌رده‌وام تیمه‌كانی ژێرئاوی به‌رگریی شارستانی خه‌بات به‌دوای ته‌رمی دانیال گه‌ڕاون كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا كه‌وتبووه نێو ڕووباری زێی گه‌وره.
ڕاشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه ئه‌و مێردمنداڵه ته‌مه‌ن 18 ساڵییه‌وه هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی نه‌شاره‌زای له مه‌له‌كردن و لێلی ئاوه‌وه خنكابوون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌م به هاو‌كاری هاووڵاتییه‌ك توانرا ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دادی هه‌ولێر بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.