نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئه‌مشه‌و سێشه‌م له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌نیۆیۆڕك له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا گوتارێكی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد.
جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له گوتاره‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی كه ئێران كردییه سه‌ر هه‌ولێر ناڕه‌وا و مه‌ترسیدار بوو و هه‌روه‌ها پێشێلكردنێكی زه‌قی سه‌روه‌ری خاكی عێراق بوو.
ڕاشیگه‌یاند: ئێران به بیانووی بوونی بنكه‌ی ئیسڕائیلی هێرشی كردۆته سه‌ر هه‌ولێر، به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێ كه باره‌گای ئیسڕائیلی له هه‌ولێر بوونی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی دادگه‌ی فیدڕالی عێراق له‌باره‌ی یاسای نه‌وت و گازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خۆم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ردوولایه‌ن قسه‌م كردووه و پێموایه ڕێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ڕووداوه‌كانی ڕابردوو بێ متمانه‌یی هه‌یه، پێویسته ئه‌و متمانه‌یه له‌نێوان هه‌ردوولا دروست بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ته‌واوی بێنه چاره‌سه‌ركردن.
سه‌باره‌ت به دۆخی شه‌نگال، پلاسخارت ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ڕأبردوودا چه‌ند لایه‌ن و گرووپێك ده‌ستیان به‌سه‌ر شه‌نگالدا گرتبوو و ببوونه ڕێگر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتن و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییانییان.
ڕاشیگه‌یاند: پێویسته به زووترین كات ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن و سه‌رجه‌م ئه‌و گرووپانه‌ش كه ده‌بنه هۆكاری دروستبوونی ئاڵۆزی و نائارامی له شارۆچكه‌كه بكرێنه ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كێشه‌ی ناوخۆی و نه‌بوونی یه‌كده‌نگی له هه‌رێمی كوردستان له‌نێو گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا زیانی زۆری گه‌یاندووه و پێویسته پارته كوردییه‌كان به زووترین كات كۆتایی به ناكۆكییه‌كانیان بهێنن و ڕێك بكه‌ون.
سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، پلاسخارت گوتی: گرینگه هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان له كات و ساتی خۆیدا و هه‌روه‌ها له ژینگه‌یه‌كی گونجاو‌دا به‌ڕێوه بچێت و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیش به‌شداری تێدا بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به دۆخی عێراقیش، نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوتی: تا ئێستا گه‌لی عێراق به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕێی سه‌ركرده و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات بۆ كۆتاییهێنان به ململانێ و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ كه ماوه‌ی زیاتر له 7 مانگه پێك نه‌هێنراوه.
داواشی له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له بۆ ئه‌و دۆ‌خه چه‌قبه‌ستووه بدۆزنه‌وه و به زووترین كات حكوومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه شه‌پۆڵه‌كانی خۆڵبارین له عێراق له ماوه‌ی ڕابردوودا زۆر زیاتر بووه به به‌راود له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو و هه‌روه‌ها وشكه‌ساڵی و به‌بیابانبوونیش بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی جدی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته و گه‌له‌كه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.