Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 21:25

لە ئاكرێ گەنجێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کوردستان TV
100%

گەنجێكی تەمەن 24 ساڵی لە ناحیەی بجێلی سەر بە قەزای ئاكرێ، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
غەفار تەیب،پەیامنێری كوردستان تیڤی پێی راگەیاندین كە لەكاتژمێر 12:00 شەوی رابردوو، گەنجێكی تەمەن 24 ساڵی بە ناوی رەوەند دلێر سەعید ،خەڵكی قەزای ئاكرێ بەرەو گۆڕستانی مەزاران لە ناحیەی بجێل بەڕێكەتووەو لەسەر گۆڕی مامی ، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكان، گەنجەكە بەر لەوەی كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنی، تەلەفۆنی بۆ هاوڕێیەكی كردووەو پێی راگەیاندووە كە لەبەر كێشەیەك كۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێ.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.