لەچوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەککگرتووەکانى ئەمریکا، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، له‌گه‌ڵ ئاندی ئۆگلس، شاره‌داری فڕانک لی کۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى، ڕه‌وشى عيراق به‌گشتى و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا و لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و به‌رده‌واميى پشتگيرييان بۆ هه‌رێمى كوردستان به پێويست زانى.
جێگەى باسە، چەند ڕۆژێکە شاندێکى پارێزگاى هەولێر بەسەرۆکایەتى پارێزگارى هەولێر و ئەندامیەتى قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ند، سه‌رۆكی شاره‌وانی هەولێر، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتى ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و سەرۆکی کۆمسیۆنی بوژاندنەوەی قەڵات و ژماره‌یه‌ك خاوەنکار، به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی پەیوه‌ندییه‌كان و بەدەستهێنانى دەستکەوتى زۆر و سوود وه‌رگرتنە لە ئه‌زموونی ئه‌م وڵاته بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی هه‌ولێر، سەردانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکایان کردووە.
ئەمریکا... پارێزگاری هه‌ولێر لەگەڵ شاره‌داری فڕانک لی کۆبۆوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.