Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 21:28

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لە دادگای تاوانەكانی سلێمانی فەرمانی گرتنی هەبووە

کوردستان TV
100%


مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە دادگای تاوانەكانی 1 لە سلێمانی فەرمانی گرتنی هەبووە .
 پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە تۆمەتبارێك داواكراوە  ، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار لە لایەن پۆلیسی فریاكەوتنی دوكانەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە تۆمەتبار فەرمانی گرتنی هەبووە بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی .
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لەئێستادا تۆمەتبار ( ه ، ر ، ح ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.