پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری به‌تۆمه‌تی دزینی كێبلی كاره‌با راگه‌یاند.
پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، کاتژمێر (6:10ی خولەک) ی بەیانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18 ى 5 ى 2022، لەسەر شەقامی (10 مەتری) دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (د. م. خ) و (ھ. ح. م) بە تۆمەتی دزینی کێبڵی کارەبایی شەقامەکە دەستگیر کرد.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان سەنی - تاکسی) و کۆسەرە و مشار و تاقم سپانە و چەقۆدا گیرا، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی (توڕەق) کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.