فینلاند و سوید نامەی فەرمی داواكاری بوونە ئەندام لە ناتۆیان رادەستی سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ كرد.
سكرتێری گشتیی ناتۆ، نامەی لە باڵیۆزانی باوەڕپێكراوی سوید و فینلاند لە ناتۆ وەرگرت.
ستۆڵتنبێرگ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان، باسی لەوە كرد كە هەر وڵاتێك مافی ئەوەی هەیە رێگای خۆی هەڵبژێرێت، لەبەرئەوە بە خۆشحاڵییەوە داواكاری هەردوو وڵاتەكەیان وەرگرتووە.
سكرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژەی بەوە كرد كە ئەندامێتی سوید و فینلاند، ئاسایشی ناتۆ بەهێز دەكات و گوتی:
"ئەو داواكارییانەی ئەمڕۆ پێشكەشتان كرد هەنگاوێكی گرنگە. ئێستا هاوپەیمانان هەڵسەنگاندن بۆ ئەو رێگایە دەكەن كە دەچێت بۆ ناتۆ. دەبێت نیگەرانی ئەمنیی هەموو هاوپەیمانان لەبەرچاو بگیرێت. پێداگرین لەسەر تاوتوێكردنی هەموو بابەتەكان بەوردی و گەیشتن بە ئەنجامێكی خێرا''.
ستۆڵتنبێرگ هەروەها جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە هەموو هاوپەیمانان هاوڕان لەسەر ئەوەی ناتۆ پێویستی بە فراوانبوونە.
فینلاند و سوید بە فەرمی داواكارییان بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ پێشكەش كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.