Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:10

سەرۆكی ئۆكراینا: دڵنیام دیكتاتۆر دەیدۆڕێنێت

کوردستان TV
100%

سەركۆماری ئۆكراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنكسی لە 75هەمین فێستیڤاڵی كان بۆ فیلم زاراوەی "دیكتاتۆر"ی بۆ سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بەكار هێنا.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی ئێوارەی دوێنێ لە رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی فێستیڤاڵەكەدا كرد و نزیكەی 10 خولەك قسەی كرد.
سەركۆماری ئۆكراینا ئاماژەی كرد بە فیلمی دیكتاتۆری چارلی چارپلین لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا كە لە 1940 بەرهەم هاتووە و گوتی:لە (فیلمی) دیكتاتۆری چارلی چاپلین لە كاتی خۆیدا دیكتاتۆر نەكوژرا، بەڵام بەهۆی ئەو فیلمەوە بێدەنگی سینەما شكا. سینەما دەستی بە قسە كرد و بووە زایەڵەی سەركەوتن بۆ داهاتوو.
زێلێنسكی بە ئاماژەدان بەوەی كە لەو كاتەوە زۆر فیلم دەرهێندراون، بە باسكردن لە پوتین گوتی: "دەكرا بیر لەوە بكەینەوە كارەساتەكانی جەنگ بەردەوام نەبن، بەڵام هاوشێوەی ئەو كات ئێستاش دیكتاتۆرێك هەیە. دڵنیام دیكتاتۆر دەیدۆڕێنێت بۆ ئەوەی بیسەلمێنین سینەما بێدەنگ نییە، پێویستیمان بە چارلی چاپلین-ێكی دیكە هەیە".
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.