Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 19:26

سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا: مباپێ داوای 50 ملیۆن یورۆ دەکات

کوردستان TV
100%


سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ تۆپی پێ، خوان لاپۆرتا بانگەشەی ئەوەی کرد کە یاریزانی فەڕەنسی، کیلیان مباپێ کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان-ی فەڕەنسی کۆتایی هاتووە، داوای 50 ملیۆن یورۆ دەکات لە وەرزێکدا.
خوان لاپۆرتا لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی کەتەلۆنیا گوتی: مباپێ بەرامبەر بە هاتنی بۆ بارسێلونا داوای 50 ملیۆن یورۆ دەکات. راستە مباپێ ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، بەڵام نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای نەبردووەتەوە.
سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا ئاماژەی بەوە دا کە وەک بارسێلۆنا ناتوانن 25، 30 یان 40 ملیۆن یورۆ مووچەی ساڵانە بەو یاریزانە بدەن و گوتیشی: پێدانی پارەیەکی لەو جۆرە سووکایەتییکردنە بە یاریزانەکانی دیکەی یانەکەمان. بۆیە هەرگیز ئامادە نین پارەیەکی لەو شێوەیە بدەین.
سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە هەروەها لەبارەی یاریزان عوسمان دێمبێلی کە داهاتووی نادیارە، گوتی: هەر چەندە دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، بەڵام پێی وایە بژاردەی دیکە هەیە لە بژاردەی ئێمە باشتر و زیاتر سەرنجی رادەکێشێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.