د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی رایگەیاند: حاڵەتێكی دیكەی گومانلێكراوی تای خوێنبەربوون-ی هاووڵاتییەكی خەڵكی شەنگال كە دانیشتووی شاری زاخۆیە بەسەرەتایی دەستنیشانكراوە و ڕەوانەی شاری دهۆك كراوە.
هەروەها گوتی: بەهۆی بوونی پێشینەی سەربڕینی ئاژەڵ و نیشانەكانی خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
گوتیشی: تا ئێستا و تا ڕادەیەك باری تەندروستی جێگیرە و چارەسەركردنی بەردەوامە.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەمەشداوە كە وێڕای بوونی حاڵەتێكی پشتڕاستكراوەی پێشووی شاری هەولێر كە دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواو و ڕێكاری پێویست ڕەوانەی ماڵەوە كراوە.
هەروەها د. سامان بەرزنجی دەشڵێت: بۆ كۆنتڕۆڵكردن و ڕێگەگرتن لە تووشبوون و بڵاوبوونەوە و تەشەنەكردن، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین ڕێكاری دەست پێكردووە بۆ پاراستنی هاووڵاتیان.
وەزیری تەندروستی: حاڵەتێكی دیكەی گومانلێكراوی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ دەست نیشانكراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.