Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 19:20

دهۆك.. كارگەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك لە قەدشێ 85%ی كارەكانی تەواو بووە

كارگەكە خۆڵ و خاشاكی 13 شارەوانی چارەسەر و چەندین هەلیكاری خۆماڵیش دابین دەكات
کوردستان TV
100%


له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، كارگەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك لە قەدشێ كە توانای چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی 13 شارەوانیی سنووری پارێزگەی دهۆكی هەیە، نزیكەی سێ ساڵە كاركردن تێیدا بەردەوامە و  ئێستاش نزیكەی 85%ی كارەكانی تەواوكراون، ئامێر و بەشی زۆری پێداویستییەكانی بەگەڕخستنی بۆ داندراوە، تەنیا چەند ڕێكارێكی كارگێڕی ماون بۆ ئەوەی دەستبەكارەكانی بكات.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، ئەو كارگەیە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆكە و لەسەر ڕووبەری 96 كیلۆمەتر دووجا لە سنووری شارەوانیی قەدشێ دروست دەكرێت و خۆڵ و خاشاك 13 شارەوانیی چارەسەر دەكات، وێرای ئەمە كاریگەری زۆری لەسەر ڕێگریكردن لە پیسبوونی ژینگەی سنوورەكە هەیە و بە تەواوبوونی چیتر خۆڵ و خاشاك گرفت بۆ ژینگە و هاووڵاتییانی سنوورەكە دروست ناكات.
 وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، جگە لە لایەنی ژینگەیی و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سنوورەكە، هاوكات چەندین هەلیكاری خۆماڵیش بۆ هاووڵاتییانی ناوچەكە دروست دەكات و وەك شارەوانیی قەدشێ دەڵێ ئەو كارگەیە پێویستییەكی گرنگە بۆ سنوورەكە، چونكە خۆڵ و خاشاكی 13 شارەوانی لە زاویتە و باگێرا تاوەكوو شیلادزێ و چەمانكی و كانی ماسێ و چەندین شوێنی دیكە چارەسەر دەكات.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.