وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌دات.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18 ى 5 ى 2022، دیلان یەشیلگوز وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندا بگاته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
له‌سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندا بۆ هه‌ولێر تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی هۆڵه‌ندا ده‌كرێت.
دیلان یەشیلگوز كه خه‌ڵكی شاری دێرسیمی كوردستانی توركیایه‌و لە 18ی حوزەیرانی 1977 له خێزانێكی كوردی شاری دێرسیم له‌دایكبووه، دیلان هه‌ر له مندالییه‌وه لەگەڵ خێزانەکەی کۆچیان کردووە بۆ هۆڵەندا و له نێوان ساڵانی 2014 تا 2017 ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی ئەمسته‌ردام بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.