بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكاتەوە كە لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیهكهیان لە ناوچەی پیشەسازی (دەستیان بەسەردا گیراوە)و ژمارەیان (91) ئۆتۆمبێلە.
هاتووچۆی سلێمانی ئاماژه بهوهشدهكات، لە دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە بۆ ماوەی (15) ڕۆژ، سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بكەن لە تاسڵوجە بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان بەم مەرجانەی خوارەوە:
1. هێنانی بەڵگەنامەی خاوەندارێتی
2. وەرگرتنی بەڵێننامە كە ئۆتۆمبێلەكە لەماوەی (72) كاتژمێردا بباتە دەرەوەی هەرێم
3. هەر ئۆتۆمبێلێك سزای لەسەربێت، پێویستە خاوەنەكەی بڕی سزاكەی بدات
4. پارەی گەراجانە وەردەگیرێت بەرامبەر ئەو ماوەیەی ئۆتۆمبێلەكە لە گەراجی دەست بەسەرداگرتن بووە.
هاتووچۆی سلێمانی ئهوهشی خستووهته ڕوو، ئەگەر لەماوەی (15) ڕۆژدا خاوەن ئۆتۆمبێلەكان نەهاتن بۆ وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان، ئەوا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەو ئۆتۆمبێلانە بەشێوەی (سكراب) بە پرۆسەی زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.