Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 19:22

نوێنەرانی وڵاتانی جیهان لە ئەنجوومەنی ئاسایش سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکەن

کوردستان TV
100%


لە دانیشتنێکی تایبەتی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی لەسەر بارودۆخی عێراق ژمارەیەک لە نوێنەرانی وڵاتان لە ئەنجومەنەکە سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکەن، لەو بارەوە نوێنەری ئیمارات گوتی: هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر به توندی سەرکۆنه دەکەین و هێرشە مووشەکییەکانی ئێران پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌.
نوێنه‌ری وڵاتی چینیش گوتی:‌ سەقامگیریی عێراق سەقامگیریی ناوچەکەیه.
 لای خۆیەوە نوێنه‌ری بةریتانیا، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر هەولێر کرد و رايگه‌یاند: ئێمە سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران دەکەین لە دژی هەولێر کە لە مانگی ئاداری رابردوو ئەنجام درا.
نوێنەری مەکسیک ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێر جێگەی نیگەرانین. هاوکات نوێنەری وڵاتی ئیرلەنداش گوتی: هێرشه مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر سەرکۆنه دەکەین و ئه‌و هێرشه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر خاكی وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری، کرده سەربازییەکانی وڵاتانی دراوسێ بۆ سەر عێراق پێشێلکارییەکی ئاشکرایه.
نوێنه‌ری فه‌ره‌نساش‌ رایگه‌یاند:‌ هێرشه مووشەکییەکانی ئێران پێشێلکردنی سەروەریی عێراقه.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.