Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 17:13

شاره‌داری ناشفیل هاوكارى و پشتگیریى ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى

کوردستان TV
100%


پارێزگارى هەولێر لەگەڵ شاره‌داری ناشفیل کۆبۆوە.
 ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى شاندى پارێزگا لەچوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەککگرتووەکانى ئەمریکا، لەگەڵ جۆن کوپه‌ر، شاره‌داری شارى ناشفیل کۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر جگە لەوەى جەختى لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە، باسى لە دروستکردنى دەستە خوشکى لەنێوان شارى ناشڤیڵ و هەولێرى پایتەخت و بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکان کرد و تیشکى خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێمى کوردستان. هەروەها  سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارى و پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و به‌رده‌وامیى پشتگیرى ئەمریکاى بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌ پێویست زانى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.