Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 17:19

چەمچەماڵ.. پرۆژه‌یه‌كى ستراتیژى كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى بارزۆرى فیده‌ره‌كانى دابه‌شكردنى كاره‌با له‌ ناو قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ, به‌سه‌رسه‌رشتى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى، له‌سه‌ر بودجه‌ى داهاتى (8%) كاره‌با، بەبڕى نزیكه‌ى (6) ملیار دینار لە ناو قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ پرۆژە دانانى وێستگەى 132/33 کەى ڤى مۆبایل بە توناى (25MVA) جێبەجێ دەکرێت کە سودى زۆرى هەیە بۆ دابینکردنى کارەباى بۆ سنورى قەزاکە.
ئەمرۆ چوارشەممە 18/5/2022 ئەندازیار کاروان ئیبراهیم فەقێ بەڕێوەبەرى پلان و بەدواداوچوون لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى پرۆژەى بەسەرکردەوە، لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند: دامه‌زراندى ئه‌م وێیستگه‌یه‌ گرنگى زۆرى بۆ تۆڕى كاره‌باى سنوره‌كه‌ هه‌یه‌، به‌و پێیه‌ى تواناى ده‌ركردنى (5) فیده‌رى كاره‌باى هه‌یه‌.
كۆى بودجه‌ى پرۆژه‌ بریتیه‌ له‌ (5.082.185.000)  پێنج ملیار هه‌شتاو دوو ملیۆن و سه‌دو هه‌شتا وپێچ هه‌زار دینار، كه‌ دامه‌زراندى سێ وێستگه‌ى مۆبایل له‌ خۆى ده‌گرێت، كه‌ بریتیه‌ له‌ وێستگه‌ى مۆبایلى چه‌مچه‌ماڵ، سه‌ید سادق و دۆڵه‌ڕووت له‌ سلێمانى ، پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیاى شاندز جێبه‌جێ ده‌كرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.