سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر به مه‌به‌ستی خێراگه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی 8ی حه‌سارۆك بڕیاریداوه چه‌ند پارچه زه‌وییه‌كی گه‌وره‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه له ڕێگه‌ی زیادكردنی ئاشكراوه بفرۆشێت.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ڕایگه‌یاند: بۆ خێراگەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی هەشتی حەسارۆک، دوای کۆبوونەوەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، لەگەل وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هەڵدەستێت بە فرۆشتنی چەند پارچە زەوییەک لەڕێگەی زیادکردنی ئاشکرا.
ڕاشیگه‌یاند: ڕۆژی یەكشەمی داهاتوو(29/5/2022) كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ لە سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا، فرۆشتنی ئەو زەوییانە ڕادەگەیەنرێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هەر كەسێک ئارەزووی بەشداریكردنی له كڕینی ئه‌م پارچه زه‌وییانه هەیە سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكات بۆ دانانی بارمتەی یاسایی بەڕێژەی (50%) كەمتر نەبێت لە نرخی خەمڵێنراو.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ژماره و رووبه‌ری پارچه زه‌وییه‌كانیشی ئاشكرا كرد كه بریتین له:-
1- 11561 /8ک 93حصاروک/ زەوی بازرگانی/ ڕووبەر: 3672 مەتر دووجا.
2- 11834 /8ک 93حصاروک/ زەوی بازرگانی/ ڕووبەر: 4752 مەتر دووجا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.