سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به نووسراوێك داوا له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌كات به زووترین كات خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌ننه زه‌وییه‌كانی كه‌رتی 8ی حه‌سارۆك.
نووسراوه‌كه واژووی ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره و ڕێكه‌وتی ئه‌مڕۆ چوارشه‌می له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كراوه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه "ئاماژه به كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی به‌ڕێزان (به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی دیوان و وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار) به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ پارچه زه‌وییه‌كانی گه‌ڕه‌كی مه‌ریوان (8ی حه‌سارۆك)".
هه‌روه‌ها هاتووه "په‌سندی پێشنیاره‌كانی هاتوو له ناوه‌ڕۆكی نووسراوی سهرهوهتان ده‌كه‌ین به زووترین كات كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن به گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌ڕه‌كی ئاماژه‌پێكراو.
جێی باسه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڕیاری دا چه‌ند پارچه زه‌وییه‌كی گه‌وره‌ی گه‌ڕه‌كی 8ی حه‌سارۆك له ڕێگه‌ی زیادكردنی ئاشكراوه بفرۆشێت ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی خێراگه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌بێت بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.