ئه‌مڕۆ چوارشه‌م تووشبوونی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تای خوێنبه‌ربوون له پارێزگای دهۆك پشتڕاستكرایه‌وه و نه‌خۆشه‌كه‌ش ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه و ته‌ندروستی باش نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: تووشبووه‌كه گه‌نجێكی خه‌ڵكی شه‌نگاله و شه‌وی ڕابردوو گه‌یه‌نرابووه نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.
ڕاشیگه‌یاند: پشكنینی گه‌نجه‌كه ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كرابوو و ئه‌مڕۆ چوارشه‌میش ئه‌نجامه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه كه تووشبووه‌كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربوونه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: گه‌نجه‌كه خه‌ڵكی خانه‌سۆر سه‌ر به شارۆچكه‌ی شه‌نگاله و ته‌مه‌نی 34 ساڵه و كاری جوتیاری و مه‌ڕداری ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تووشبووه‌كه ئێستا له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێ و ته‌ندروستیشی باش نییه.
تای خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه له ئاژه‌ڵ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه له ڕێگه‌ی خوێن و شله‌مه‌نی و پاشماوه‌كانی ئاژه‌ڵ، ڕێژه‌ی مردنیش به په‌تاكه له مرۆڤدا ده‌گاته 40% به‌گوێره‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی.
په‌تاكه سه‌ره‌تا له پارێزگای زیقاڕ له باشووری عێراق بڵاو بووه‌وه و دواتریش گه‌یشته زۆرینه‌ی پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاست به هه‌رێمی كوردستانیشه، له‌ماوه‌ی ڕابردووش‌دا چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر و كه‌ركووك تۆماركرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.