به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی دهۆك ڕایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی تای خوێنبه‌ربوون بووه خه‌ڵكی دهۆك نییه، به‌ڵكو خه‌ڵكی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وایه و بۆ سه‌ردانیكردن هاتۆته دهۆك.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پشكنینی گه‌نجێك له به‌غداوه گه‌ڕایه‌وه دهۆك و ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربوونه.
تووشبووه‌كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 34 ساڵه و خه‌ڵكی خانه‌سۆر سه‌ر به شارۆچكه‌ی شه‌نگال له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕایگه‌یاند: تووشبووه‌كه خه‌ڵكی خانه‌سۆر سه‌ر به سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وایه و چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا بۆ سه‌ردانیكردنی دایك و باوكی هاتبووه دهۆك.
سه‌باره‌ت به باری ته‌ندروستی تووشبووه‌كه ڕایگه‌یاند: باری ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه مه‌ترسیدار نییه و هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنی بۆ نه‌خۆشخانه و تا ئێستاش چاره‌سه‌ری پزیشكی پێ ده‌درێ.
ڕاشیگه‌یاند: پیشه‌ی نه‌خۆشه‌كه به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه و چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا سه‌ری ئاژه‌ڵێكی بری بوو و پێده‌چێت له ڕێگه‌ی خوێنی ئاژه‌ڵه‌كه‌وه تووشی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بووبێت.
گوتیشی: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی تووشبووه‌كه هه‌یه و ڕۆژانه پشكنینیان بۆ ده‌كه‌ین و تا ئێستا هیچ نیشانه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتووه و ته‌ندروستی ماڵباته‌كه‌ی سه‌لامه‌ته.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی تای خوێنبه‌ربوون كردووه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تای خوێنبه‌ربوون له پارێزگای دهۆك تۆمار نه‌كراوه.
تای خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه له ئاژه‌ڵ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه له ڕێگه‌ی خوێن و شله‌مه‌نی و پاشماوه‌كانی ئاژه‌ڵ، ڕێژه‌ی مردنیش به په‌تاكه له مرۆڤدا ده‌گاته 40% به‌گوێره‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی.
په‌تاكه سه‌ره‌تا له پارێزگای زیقاڕ له باشووری عێراق بڵاو بووه‌وه و دواتریش گه‌یشته زۆرینه‌ی پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاست به هه‌رێمی كوردستانیشه، له‌ماوه‌ی ڕأبردووشدا چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر و كه‌ركووك ڕاگه‌یه‌نرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.