شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین به‌ره‌و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌ڕێوه‌یه و پێشبینیش ده‌كرێ شه‌پۆڵه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ بێت و به‌هۆیه‌وه مه‌ودای بینین كه‌مببێته‌وه.
سادق عه‌تییه كه شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی عێراقییه ڕایگه‌یاند: شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو له سووریاوه ده‌گاته عێراق.
ڕاشیگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆ ڕۆژی شه‌موو شه‌پۆڵه‌كه ده‌گاته پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و له شه‌ودا چڕییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت، دواتریش به‌ره‌و پارێزگاكانی باكوری ڕۆژئاوای عێراق ده‌چێت و قۆناخ به قۆناخ ده‌گاته پارێزگاكان.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌كه تا ڕۆژانی یه‌كشه‌م و دووشه‌میش له پارێزگاكانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌بێت و هه‌روه‌ها به‌هۆیه‌وه پله‌كانی گه‌رما 8 پله‌ی سیلیزی دابه‌زێت.
شاره‌زاكه‌ی بواری كه‌شناسی داواشی له هاووڵاتییان كرد له ڕۆژی دروستبوونی شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌كه گه‌شتی زه‌مینی و ئاسمانی ئه‌نجام نه‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییان هه‌یه له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.