وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی ئامێر و كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵی به‌سه‌ر جوتیاران به قیستی درێژخایه‌ن ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بەمەبەستی بانگهێشتکردنی گشت کۆمپانیا ناوخۆی و بیانییەکان تایبەت بە دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلی کشتوکاڵی بۆ جوتیاران و خاوەنکارانی کشتوکاڵی کە لەماوەی رابردوو لەسەرجەم پارێزگاکان و ئیدارەی سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان فۆرمی داخوازییان پڕکردۆتەوە.
ڕاشیگه‌یاند: هەر کۆمپانیایەک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، پێویستە ڕەچاوی کوالێتی ئامێرەکان بکات کە دروستکراوی یەکێک لە وڵاتانی (ئیتالیا، ئەلمانیا، بەرزایل، چیک و فڕەنسا) بێت یاخود کۆمپانیای دروستکار لەژێر ئیمتیازی ئەم وڵاتانە بێت کە ئاماژەیان پێ دراوە .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئەو کۆمپانیایەی کە جوتیاران ئامێرەکانیان لێ دەکڕن دەبەخشرێن لە گومرگ و ژمارەی تابلۆ، هه‌روه‌ها شێوازی وەرگرتنەوەی پارەکەش بەشێوەی قیستی درێژخایەن ده‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه جوتیاران بە بێ پێشەکی و ڕێژەی ته‌نیا 20% نرخەکەی لە ڕۆژی وەرگرتنی ئامێرەکە دەدرێت بە کۆمپانیا.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕاشیگه‌یاند كه دوا ڕێكه‌وت بۆ وەرگرتنی داواکارییەکان ڕۆژی چوارشەم ڕێکەوتی 2022/6/8 کاتژمێر (12)ی پێش نیوەرۆ دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.