سه‌رۆكی ئۆكراینا له په‌یامی پیرۆزبایی ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئیماڕات، داوایه‌كی ئاراسته‌ی محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان ده‌كات.
ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندیم به محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان كرد و پیرۆزباییم لێ كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌كه‌ی ئیماڕات.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها تاوتوێی هاوكاری و پێویستی ئۆكراینامان بۆ سووته‌مه‌نی و خۆراك كرد، داواشم له محه‌مه‌د بن زاید كرد بۆ قۆناخی دوای جه‌نگ به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئۆكراینا بكات.
جێی باسه ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان سه‌رۆكی ئیماڕات كۆچی دوایی كرد و له‌شوێنی ئه‌ویش براكه‌ی شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئالنهیان بۆ سه‌رۆكی وڵات ده‌ستنیشان كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.