Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 17:14

لە كەركوك سێ حەشارگەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش خاپوور كران

کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا كە پۆلیسی فیدراڵیی عێراق بۆ سەر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە باشووری شاری كەركووك دەستیپێكردووە، سێ حەشارگەی رێكخراوەكە خاپووركران.
لەو راگەیەندراوەدا كە لەلایەن شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە حكوومەتی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق ئۆپەراسیۆنێكیان بۆسەر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە باشووری شارەكە دەستپێكردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاشكرا كراوە كە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكەدا سێ حەشارگەی رێكخراوەكە خاپووركراوە و دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆری چەك، تەقەمەنی و پێداویستیی رۆژانە لە ناوچەكەدا گیراوە.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو كە ژمارەیەك پارچە چەك كە لەلایەن تیرۆریستە نیشانشكێنەكانەوە بەكاردەهێندرا، لە نێو قامیشەكانی گوندەوارەكاندا دۆزراونەتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.